چەند کۆچبەرێک لە خنکان ڕزگار دەکرێن

کاربەدەستانی فەڕەنسا ڕزگارکردنی چەند کۆچبەرێکیان ڕاگەیاند، کە لە کەناڵی ئینگلیزی و کەناراوی کالێی فەڕەنسا، بە بەلەمێکی خراپ ویستبوویان بەرەو بەریتانیا بەڕێبکەون.

پارێزگای دەریای باکوور، لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، کە رۆژی پێنج شەممە، 38 کۆچبەر لەنێو بەلەمێکی خراپدا ڕزگارکراون، هاوکات سێ کەسیان بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی جەستەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

جێی ئاماژەیە هەوڵەکان بۆ کۆچبەران لە کەناراوەکانی باکووری فەڕەنساوە بەردەوامن، ئەوەش سەرەڕای مەترسی پەڕینەوەیان بەهۆی تەوژمی بەهێزی ئاو و نزمی پلەی گەرما و، توندکردنەوەی سیاسەتەکانی بەریتانیا بۆ ڕەتکردنەوەی تێپەڕبوونی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ناو وڵاتەکەی.

ڕەنگە بە دڵت بن