پۆلیسی ئیتاڵیا چەند کۆچبەرێکی دەستگیر کردووە، کە تەمەنیان لەنێوان 22 بۆ 36 ساڵدایە، ئەوەش بە تۆمەتی بازرگانی کردنیان بە ماددەی هۆشبەرەوە، هاوکات دوای سزاکانیان، دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە.
میدیاکانی ئیتاڵیا ڕایانگەیاند، کە لە هەرێمی بورگیتو لودیجیانۆ سێ پەنابەری مەغریبییان دەستگیر کردووە، کە بازرگانیان بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە، هاوکات ماددە هۆشبەرەکانیان لە چەند ناوچەیەکی ئیتالیا فرۆشتووە.
سەرچاوەکانی ڕاگەیاندنی ئیتالیا ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، کە هەر سێ پەنابەرەکە دوای سزاکانیان، دیپۆرتی مەغریب دەکرێنەوە.