لەبەر ڕۆشنایی ئەو سێکتەرە جیاوازانەی وڵاتی ئەڵمانیا کە پێویستیان بە دامەزراندن هەیە، حکومەتی ئەڵمانیا هەوڵدەدات بۆ ڕاکێشانی کارمەندی بیانی لێهاتوو. وەزیری کاری ئەڵمانیا جەختی لە جێبەجێکردنی ستراتیژییەتی دامەزراندن بۆ سێکتەرێکی گرنگ لەو وڵاتانەی کە هێزی کاری زۆریان هەیە کردەوە
هوبێرتۆس هایل وەزیری کاری ئەڵمانیا دووپاتی کردەوە کە بەیاوەری ئانالینا بایربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەچێتە بەرازیل بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەری بەدەستهێنانی هێزی کار لە کەرتی پەرستاریدا.
حکومەتی ئەڵمانیا هەوڵدەدات کارمەندی لێهاتوو بیانی لە بواری پەرستاریدا ڕابکێشێت، بەتایبەتی لەو وڵاتانەی کە هێزی کارێکی زۆریان هەیە وەک بەرازیل
وەزیری کاری ئەڵمانیا، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی “نۆیە ئۆسنابرۆکەر تسایتونگ”ی ئەڵمانی کە ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی 2023.05.20 بڵاوکراوەتەوە هاتووە، “ستراتیژی دامەزراندن بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵگەی ئابووری لەو وڵاتانەی کە ژمارەیەکی زۆر کارمەندیان هەیە جێبەجێ دەکرێت”. لە گەنجان و خوێندەوارەکان لەوەی کە بازاڕی کاری ناوخۆیی دەتوانێت هەڵیانبژێرێت
هێڵ ڕایگەیاند کە لەگەڵ وەزیری دەرەوە ئانالینا بێربۆک لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا گەشت دەکات بۆ بەرازیل، کە هێزی کاری زۆر گەورەی لە کەرتی چاودێری تەندروستی هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد کە هەماهەنگی لەم بوارەدا لەگەڵ وڵاتانی ئەندەنوسیا و مەکسیکیشدا هەیە.
وتیشی: “زۆر بە هەستیارییەوە بەرەوپێش دەچین بۆ ئەوەی لە هیچ وڵاتێکی تر ئەو کارمەندانە وەرنەگرن کە پێویستیان پێیەتی… ئێمە سوودمەند دەبین، وڵاتانی ڕەسەنیش سوودمەند دەبن، بۆ نموونە بە ڕێکخستنی ڕاهێنانی پیشەیی لەوێ، هەروەک ئەو کەسانەش کە کە پێویستیان پێیەتی”. وەرە بۆ لای ئێمە: بە کارێکەوە،” هێڵ وتی. بە کرێیەکی باش بۆ خۆیان و ڕەنگە لە ڕێگەی ئەگەری پشتگیریکردنی دارایی ئەندامانی خێزانەکەشی لە وڵاتی خۆی بکات
بەپێی ڕاپۆرتی سایتی دی ڤی ، دەزگای فیدراڵی دامەزراندن لە ئەڵمانیا لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە ڕێژەی کارمەندانی تەندروستی کە ڕەگەزنامەی بیانییان هەیە نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە لە ساڵی 2017 لە سەدا هەشتەوە بۆ لەسەدا 14 لە ساڵی 2022 زیادیکردووە
کۆی گشتی 244هەزار کارمەندی تەندروستی بیانی لە وڵاتانی ( پۆڵەندا، بۆسنە و هەرزەگۆڤینا، تورکیا، ڕۆمانیا و کرواتیا هاتوون و ژمارەی کارمەندانی پەرستاری پەنابەری لەم ساڵانەی دواییدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
تا مانگی شەشی 2022, 20 هەزار چاودێر لە یەکێک لە هەشت وڵاتی بنەڕەتییەوە هەبوون کە زۆرترین لێشاوی پەناخوازانیان هەبووە کە لە بواری کەرتی تەندروستی کاردەکەن، لەنێویاندا لە سوریا و ئەفغانستانیش هەیە.
لە ساڵی 2013ەوە دەزگای دامەزراندنی کارمەندی بیانی لەڕێگای بەرنامەی Triple win کاریان کردووە بۆ دامەزراندنی کاری پیشەییەکانی پەرستاری لە بۆسنە و هەرزەگۆڤینا، تونس، ئەندەنوسیا، فلیپین، ئەردن و هەرێمی کیرالای هیندستان. بە گشتی لەم کاتەدا نزیکەی 4500کارمەندی لێهاتوو دامەزراون.
سۆران حەسەن