سوید: گەنجێک لە هێلسنبۆری کوژرا

ئاندریاس هۆلتین لە پۆلیسی هەرێمی باشوور، رایگەیاند، لە دەوروبەری کاتژمێر یەکی شەو، زانیارییان پێگەیشتووە، کە تەقە کراوە و کاتێک گەیشتوونەتە مەیدانی فیلبۆرنا، کەسێکیان بینیوە بە سەختی بریندارکراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی کۆمپیسی سویدی، ئەو گەنجە بە ئامبولانس گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە، وتەبێژی پۆلیس، ئیڤلینا ئۆلسۆن دەڵێ، دوو گومانلێکراویان دەستگیرکردووە و، دواتر یەکێکیان بە گومانی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکراوە، کە تەمەنی لە بیستەکاندایە و، گومانلێکراوی دووەم ئازاد کراوە.

وەکخۆی روونی کردووەتەوە، بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گەڕانیان ئەنجامداوە و، توانیویانە، ئەو گومانلێکراوە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.

جێی باسە، ئەمساڵ سوید بەرەو تۆمارێکی نوێ دەڕوات سەبارەت بە دیاردەی کوشتن، بۆ هەشت مانگی مساڵ 45 کەس کوژراون، کە ژمارەیان یەکسانە بە هەموو قوربانیانی کوشتن بە گولەی ساڵی ڕابردوو.

ڕەنگە بە دڵت بن