لەم وڵاتە دەیان پەنابەر دەستگیر دەکرێن..بزانە خەڵکی کوێن و چیان کردووە

میدیاکانی ئیتالیا دەڵێن، کاربەدەستانی شاری میلانی باکووری وڵاتەکە دەیان پەنابەریان بە بازرگانیکردنی ماددە هۆشبەرەکان تۆمەتبار کردوون و دەستگیریان کردوون، کە زۆربەیان منداڵن.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، پەنابەرەکان بە رەچەڵەک مەغریبین و، بریتین لە هەرزەکاران و مێرمنداڵان، کە لە نزیک دارستانەکانی نزیک شاری میلان فرۆشتووە و، بەو تۆمەتەش دەستگیرکراون.

ئەو پەنابەرانە لە خاکی ئیتالیا مافی پەنابەرییان نییە و نەیانتوانیوە بە شێوەیەکی فەرمی کار بکەن، بۆیە بڕیاریانداوە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە بکەن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “El Corriere della Sera”ی ئیتالی، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە، کە ژمارەیەکی زۆر لە 200 کەسیان منداڵ بوون.

جێی ئاماژەیە، لەم دواییانەدا دەستەڵاتدارانی ئیتالیا، دەیان کۆچبەری مەغریبیان بەهۆی تۆماری تاوان و بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر، دیپۆرتی وڵاتەکەیان کردوونەتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن