ئەڵمانیا: چەند کۆچبەرێک لە بارودۆخێکی مەترسیداردا رزگار دەکرێن

چەند کۆچبەرێک بە ئامانجی گەیشتنیان بۆ ئەڵمانیا، لەلایەن قاچاخچییەکانەوە خرابوونە نێو ئوتۆمبێلێکی بچووکەوە و ژیانیان خرابووە مەترسییەوە.

لە نزیک پرایتناوی سنووری ساکسۆنیای نزیک کۆماری چیک، ئەفسەرانی پۆلیسی ئەڵمانیا 14 کۆچبەریان لە نێو ئوتۆمبێلێکی بچووکدا دۆزییەوە، کە لەلایەن قاچاخچییەکانەوە ژیانیان خرابووە مەترسییەوە، ئەوەش بە مەبەستی گەیاندیان بە ئەڵمانیا.

ئەفسەرێکی پۆلیس لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژانامەی بیڵدی ئەڵمانیا، پشتڕاستی کردەوە، کە ئوتۆمبێلەکە بۆ قاچاخچێتی بووە، چونکە کوشنی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە لابراوە و، جامەکانی رەش کراون.

ئەو کۆچبەرانەی لەنێو ئوتۆمبێلەکەدا بوون، داوای پەنابەرییان لە پۆلیس کردووە و گوازراونەتەوە ناوەندێکی وەرگرتنی پەنابەران، لە هەمانکاتدا شۆفێری ئوتۆمبێلەکەش دەستگیرکراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن