سویسرا 15٪ ی بەکارهێنانی گازەکەی کەم دەکاتەوە

سویسرا کە وەک وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، هەڕەشەی قەیرانی وزەی لەسەر هەیە، دەیەوێت لەم زستانەدا، 15 لەسەدی گازەکەی ببڕێت، ئەوەش وەک حکومەتی سویسراوە ڕایگەیاند.

ئەنجومەنی فیدراڵی سویسرا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەیان وەک وڵاتانی دیکە، پێویستە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆبەخشانە بەشداری لە کەمبوونەوەی گاز بکات، چونکە داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن روسیاوە، کەرتی وزەی بە توندی هەژاندووە.

ئامانجەکە کەمکردنەوەی خواستە بۆ گاز، کە سویسرا هەموو پێداویستیەکانی لێی بەرهەم دێنێت.

لە هاویندا، کۆمسیۆنی ئەوروپا داوای لە 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا کرد، (سویس ئەندام نییە)، بۆ ئەوەی لە زستانی داهاتوودا 15 لەسەدی بەکارهێنانی گاز ببڕن، ئەوەش لەپێناو کەم نەبوونەوەی زۆر و مسۆگەرکردنی پێداویستی پێویست، (سێ چارەکی هاوردەی گازی سویسرا لە ڕێگەی ئەڵمانیاوەیە).

حکومەتی سویسرا جەختی لەوە کردەوە، کە کەمی گاز لە ئەوروپا، کاردانەوەی ڕاستەوخۆی بۆ سویس دەبێت و، پەناگە بۆ ئەو بارە گازانە ئاڵۆز دەکات، کە لەلایەن سویسراوە لە دەرەوە کڕدراوە.

بەکارهێنانی گازی سویس بە زۆری لە پێداویستیەکانی گەرمکردنەوەدا چڕکراوەتەوە، لەگەڵ سێ چارەکی ئەو بڕەی کە لە زستاندا بەکارهێنراوە، حکومەت وتیشی: “دەبێت بەشێکی زۆر لە کەمکردنەوەی بەکارهێنان لەڕێگەی دابینکردنی ئارەزوومەندانە بێت لە ماڵ و پیشەسازی و خزمەتگوزاری و بەڕێوەبەرایەتی گشتیدا”.

لە کۆتایی مانگی ئاب، هەڵمەتێک دەستپێدەکات بۆ ئەوەی ڕوونی بکاتەوە، کە چۆن دانیشتوان و ئابووری دەتوانن لەڕێگەی کرداری سادەوە بەشداری لە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە بکەن و بە خێرایی جێبەجێیان بکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن