بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری هەمیشەیی دوو تاقیکردنەوە زیاد دەکرێت

لێکۆڵینەوەیەک کە ڕادەستی حکومەتی سوید کراوە، کە بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری هەمیشەیی، پێویستی بە تاقیکردنەوەی زمان و رێسا و یاساکانی ئەو وڵاتە هەیە، ئەوەش دوو مەرجی نوێن.

ئەمڕۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی سوید ماریا مالمەر شتاینگارد، لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، کە لێکۆڵینەوەیەکیان ئاڕاستەی حکومەتی وڵاتەکەی کراوە و، پێویستە هەر کۆچبەرێک مافی پەنابەری هەمیشەیی پێ بدرێت، دەبێت زمانی سویدی بزانێت و لە تاقیکردنەوەی زماندا دەربچێت.

لێکۆڵینەوەکە دەبێتە پێشنیارێکی یاسادانان لەلایەن حکومەتەوە، پێویستە ئەو کەسانەی لە سوید دەژین، تاقیکردنەوەی زمانی سویدی و زانیاری کۆمەڵگای سویدی تێپەڕێنن، بۆ ئەوەی مافی پەنابەری هەمیشەیی وەربگرن.

وەزیری کۆچ جەختی لە گرینگی زانینی زمان و، ڕێسا و یاساکانی کۆمەڵگای سویدی بۆ هەموو ئەوانەی لە سوید دەژین و کار دەکەن، کردەوە و، وتی: “ئەوە گرینگە بۆ کەسێک تێبگات کە ئەرک چییە، هەروەها چ مافێکی لە کۆمەڵگادا هەیە، ئەوەش بۆی هەیە لە ساڵی 2027 کاری لەسەر بکرێت”.

ڕەنگە بە دڵت بن