ناوەندی چوارباخ پێشوازی لە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی زمانی کوردی دەکات

دەستەی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢ی زایینی)، لە بڕیارنامەیەکی حەوت خاڵیدا، بە سەرجەم شوێنە گشتی و گەشتیارییەکانی باشووری کوردستانی ڕاگەیاند؛ دەبێت هەمووخزمەتگوزارییەکانیان بە زمانی کوردی بێت و، ١۵ ڕۆژ دەرفەتی بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە داناوە، پاش ئەو دەرفەتەی دیاریکراوە، هەرشوێنێکی گشتی و گەشتیاری ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکات، مۆڵەتی کارکردنی بەفەرمی لەلایەن حکوومەتەوە هەڵدەوەشێتەوە.

داگیرکەرانی کوردستان، بە درێژایی سەدەکانی داگیرکردنی نیشتمانمان، سەرەڕای تاڵان و کاولکاریی کوردستان، هەموو هەوڵیشیان بۆ لەنێوبردنی زمانەکەمان خستووەتە گەڕ و، زمانی کوردییش، خوێنی ناو دەمارەکانی شوناسی نەتەوەکەمانە و، هەموومان لە بەرانبەر پاراستنیدا بەرپرسیارین.

ناوەندی چوارباخ، وێڕای پێشوازی لەو بڕیارە بەجێیەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و، بەتایبەت دەستەی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێم، ئەم هەنگاوە بە ئەرکێکی دڵسۆزانە بۆ پاراستنی زمانی نەتەوەکەمان بەرز دەنرخێنێت

ڕەنگە بە دڵت بن