چەند کۆچبەرێک کە لە نێویاندا حەوت ژن هەبوون، دوای ئەوەی بەلەمەکەیان لە دوورگەی میکۆنۆسی یۆنان نوقم بوو، گیانیان لە دەستدا.
کاربەدەستانی یۆنان، ڕایانگەیاند تەرمی شەش کۆچبەری نێو بەلەمەکەیان دۆزیوەتەوە، هاوکات ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی گیانیان لە دەستداوە بەهۆی تێکشکانی بەلەمەکەیانەوە، بۆ 9 کۆچبەر بەرزبووەتەوە، لەنێویاندا حەوتیان ژنن، تەنیا توانیویانە دوو کۆچبەر ڕزگار بکەن.
بە گوێرەی گەواهی ڕزگاربووان، بەلەمەکە 17 کۆچبەری تێدابووە، لە نێویاندا کچێکی تەمەن حەوت ساڵان هەبووە و، هێشتا شەش کەس بێسەروشوێنن.