وێنە: باوک و منداڵێکی پەنابەر گیان لە دەست دەدەن..بزانە خەڵکی کوێن

پەنابەرێک و منداڵەکەی، لە ڕووباری ڕاینی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا، بە هۆی مەلەکردنیانەوە خنکان.

سەرچاوەکانی ڕاگەیاندنی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند، پەنابەرێکی سوری بە ناوی “حەمید عەبدۆ حەمسۆرۆ”ی تەمەن 36 ساڵ، کە خەڵکی گوندی قیبارەی عەفرینە، لەگەڵ منداڵەکەی لە نێو رووباری ڕاین خنکان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە حەمید ویستوویەتتی کوڕە حەوت ساڵانەکەی بە ناوی ڕۆگان، رزگار بکات، بەڵام بەهۆی نەزانینی مەلە کردنەوە، هەردووکیان گیانیان لە دەستداوە.

سەرەڕای گەڕانێکی چڕ و خێرا، گەڕانەکە نەیتوانی ڕزگاریان بکات، تیمەکان منداڵەکەیان دۆزییەوە، بەڵام دوای نزیکەی کاتژمێرێک باوکەکەیان دۆزییەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن