سوید پەنابەران ناچاری ئەم کارە دەکات

حکومەتی سوید کار بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەیەک بە ناوی “کۆرسی سوید” دەکات، کە تێیدا پەنابەران ناچار بە خوێندنی کۆمەڵایەتی و یاسا و ڕەفتار و کلتوری کۆمەڵایەتی سوید دەکەن.

میدیا نێوخۆییەکانی سوید، لە زاری وەزیری کاری سوید یۆهان پێرشۆنەوە ڕایانگەیاند، حکومەتی سوید کارێکی زۆر بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێوشوێنە دەکات، بەوپێیەی گرینگی خۆی بۆ پاراستنی کۆمەڵگای سویدی هەیە.

وەزیری ناوبراو ئەوەی خستۆتەڕوو، کە پەنابەرە نوێیەکان، باوەڕیان وایە کە پێچەوانەی نۆرمەکانی کۆمەڵگای سویدن، ئەوان ستانداردی شەرەفیان هەیە و هەست دەکەن کە ڕێگەیان پێ نادرێت منداڵەکانیان بکەونە خۆشەویستی و سێکس بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆرسەکەی سوید چەمکەکانی ئازادی و چەمکی یەکسانی ڕەگەزی و، مافەکانی هەردوو ژن و پیاو، بۆ پەنابەران ڕوون دەکاتەوە، هاوکات جەختی لەوەکردەوە، کە دەبێت پەنابەرەکان بەهاکانی کۆمەڵگای سویدی و بەهاکانی ئازادی یەکسانی فێربن.

ڕەنگە بە دڵت بن