ئەڵمانیا: پەنابەرێک لە مەترسی ئاگادار دەکرێتەوە

میدیاکانی ئەڵمانیا دەڵێن، پۆلیسی شاری هانۆڤەر، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر نامەیەکیان بۆ پەنابەرێک ناردووە، کە گەشتی تورکیا نەکات.

وەک میدیاکان رایانگەیاندووە، پۆلیسی هانۆڤەری باکووری ئەڵمانیا، نامەیەکیان بۆ پەنابەرێکی سوری ناردووە و داوایا لێکردووە، کە گەشت بۆ وڵاتی تورکیا نەکات، هاوکات ئەوەشیان تێدا نووسیوە، کە دادگایەکی تورکیا، دۆسیەی تاوانی سوکایەتیکردن بە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و، وەزیری ناوخۆ سلێمان سۆیلۆ، تۆمار کردووە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، دادگای تورکیا لە ڕێگەی کونسوڵخانەی تورکیاوە داوای کردووە، کە دادگایەکی شاری هانۆڤەر دانیشتنی تۆمەتبارەکە ئەنجام بدا، ئەوەش لە پێناو بڕیاردان لەسەر کەیسی ئەو پەنابەرە.

ڕەنگە بە دڵت بن