فەرەنسا ئەم کارە بەرانبەر کۆچبەران دەکات

کاربەدەستانی فەڕەنسا کامپێکی پەنابەرانیان لە دەوروبەری شاری کالێی باکووری وڵاتەکە تێکدا، کە چەندین کۆچبەری تێدابوو.

کامپێکی نزیک شاری کالێی فەرەنسا، کە نزیکەی 350 کۆچبەری تێدابوو، لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە تێکدرا، ئەوەش دوای ئەوە هات، کە پێش چەند ڕۆژێک کۆچبەرێکی سودانی تێیدا گیانی لەدەستدا، ئەوەش لە کاتێکدا هەوڵیدابوو بچێتە بەریتانیا،

کالێ یەکێکە لە خاڵە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی کۆچبەران و، لێیەوە دەپەڕنەوە بۆ بەریتانیا، ئەوەش لە رێی بارهەڵگرەکان، کە لە تونێلی ئەوروپا دەپەڕنەوە، یا بە بەلەمی بچووک لە کەناڵی ئینگلیزییەوە دەپەڕنەوە.

بەگوێرەی پارێزگاری هەرێمەکە، جاک پێلانت، ئەو کامپە گەورەترین شوێنی کۆکردنەوەی کۆچبەران بووە، تێکدانی شوێنەکە لەسەر بنەمای بڕیارەکانی دادگا بووە، کە لە مانگی سێی ساڵی ڕابردوودا دەرکراوە.

کاربەدەستانی فەڕەنسا ئەوەشیان خستۆتەڕوو، کە هەموو ئەو کۆچبەرانەی لەوێ ئامادەبوون، ڕازی بوون بە گواستنەوەیان بۆ ناوەندەکانی وەرگرتن.

ڕەنگە بە دڵت بن