بە وێنە: بزانە پەنابەرێک لە ئەڵمانیا چی کردووە

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەڵمانیا، پۆلیسی شاری هامبورگ، پەنابەرێکیان دەستگیرکردووە، کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، جامی دەیان ئوتۆمبێلی شکاندووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، پەنابەرێکی تەمەن 31 ساڵی خەڵکی سوریا، لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا، هەستاوە بە شکاندنی جامی 250 ئوتۆمبێل، دواتریش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە.

جێی باسە، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە، پێشتر لەلایەن پۆلیسەوە رێگری لەو پەنابەرە کراوە، کە شۆفێری بکات، چونکە مۆڵەتی شۆفێری نەبووە، ئەویش لە تۆڵەی ئەوەدا هەستاوە بە شکاندنی جامی ئەو ئوتۆمبێلانە.

ڕەنگە بە دڵت بن