پەنابەرێک دەبێتە جێی سەرنجی رۆژنامەیەکی ئەڵمانی

رۆژنامەیەکی ئەڵمانی سەرکەوتنی پەنابەرێکی بڵاوکردۆتەوە، کە لە ساڵی 2011ەوە رووی لەو وڵاتە کردووە و، لە پیشەکەیدا سەرکەوتوو بووە.

ڕۆژنامەی”osthessen news” ی ئەڵمانی سەرکەوتنی پزیشکێکی پەنابەری سوری بڵاوکردۆتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆکی بەشی نەشتەرگەری خوێنبەرەکانی لە نەخۆشخانەی شارۆچکەی “Bad Hersfelder” ی باکووری شاری فرانکفۆرت لە ناوەندی ڕۆژئاوای وڵاتەکە ی وەرگرتووە.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێ، دکتۆر عومەر جومعەی تەمەن 45 ساڵ، لە سەرەتای ساڵی 2023 دا سەرۆکی بەشەکەی گرتووەتە ئەستۆ و، ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە ساڵی 2011 لە دیمەشقی پایتەختی سوریاوە گەیشتۆتە ئەڵمانیا.

لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، پزیشکانی سوریا پلەی یەکەمیان هێشتۆتەوە لەڕووی ژمارەی پزیشکە بیانییەکانەوە لە ئەڵمانیا، لە کۆی نزیکەی 58 هەزار پزیشک لە ئەڵمانیا زیاتر لە 5500 پزیشکیان پەنابەری سورین.

ڕەنگە بە دڵت بن