ئەڵمانیا بژاردەیەک بەدەر لە ڕێکارەکان لەسەر سنووری یەکێتی ئەوروپا بۆ خێزانە پەنابەرەکان دەکات

ناکۆکییەکی وڵاتانی ئەوروپا لە بارەی داواکاری پەنابەری لە سنوورەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و ئەگەری دابەشکردنی پەنابەران لە ئەوروپا دەمنێتەوە . ئەڵمانیا بەنیازە منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی بەیاوەری خێزانەکانیان لەم ڕێکارانە دوور بخاتەوە.
ئانالینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ، سیاسەتی وڵاتەکەی یەکلایکردەوە نیازی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە هێنانەکایەی ڕێکارە سەرەتاییەکان بۆ پشکنینی داواکارییەکانی پەنابەری لە سنوورەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، بەڵام لە هەمان کاتدا پێداگری لەسەر پابەندبوون بە پێوەرەکانی مافی مرۆڤ کرد.

بیربۆک لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەکانی گروپی میدیایی “فونکە”ی ئەڵمانی، کە ڕۆژی شەممە (2023.06.03) بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاندووە، ڕێکارەکانی پەنابەری لە سنوورەکانی دەرەوە “نەفرەت و دەرفەتێکە لە هەمان کاتدا”.ڕێکارەکانی کێشەی پابەند بەبەندەکانی مافی مرۆڤ لێدەکەوێتەوە
، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، “رێوشوێنە سنوورییەکان زۆر کێشەدارن، چونکە دەستوەردان لە ئازادییە مەدەنییەکان دەکەن”، ئاماژەی بەوەشکرد، پێشنیارەکەی کۆمیسیۆنی ئەوروپا تاکە دەرفەتی واقیعییە بۆ جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی دابەشکردنی لە داهاتوویەکی نزیکدا لەناو یەکێتی ئەوروپاداڕێوشوێنەکانی ، لە 27وڵاتی جیاواز لەخۆدەگرێت
ئاماژەی بەوەشکرد، کەلە برۆکسل دانوستاندانێکی جددی دەکەین بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی کەس لە ڕێکارە سنوورییەکان زیاتر لە چەند هەفتەیەک گیر نەخوات و ئەو خێزانانەی منداڵیان هەیە نەچنە ناو ڕێکارە سنوورییەکان و بەڵام ڕێککارە سنورییەکان لەوبارەوە گۆڕانکاری سنوردار ڕونادات

پێشتر نانسی وێزەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی بیر لە ئەنجامدانی ڕێککەوتننامەی یاسایی بۆ کۆچبەران لەگەڵ وڵاتانی سێیەم دەکاتەوە. بەم هەنگاوە حکومەتی ئەڵمانیا ئامانجی ئەوەیە ڕێکارەکانی پەنابەری لە دەرەوەی سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا جێبەجێبکات.

هەروەها حکومەتی ئەڵمانیا لێکۆڵینەوەی لەوە دەکرد ، کە ئایا دەتوانرێت ڕێکارەکانی پەنابەری لە وڵاتانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئەنجام بدرێت یان نا. نانسی وێزەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی “فرانکفۆرتەر گمایندەسۆنتاگ تیاستونگ “ی ئەڵمانی، کە ڕۆژی یەکشەممە (2023.04.30) بڵاوکرابووە، ڕایگەیاندووە، “رێککەوتنی یاسایی بۆ کۆچبەران لەگەڵ وڵاتانی سێیەم پلانی بۆ دانراوە”.

جێی ئاماژەیە به پێی ڕاپرسییەک ، ته نها 20%ی هاوڵاتیانی ئه ڵمانیا پێیان وایه وڵاتەکەیان له ئێستادا توانای وەرگرتنی پەنابەری زیاتری هەیه و له لایه کی ترەوە ، 59%ی بەپێچەوانەوە پێیان وایه ئه م کاره ناکرێت.
هەروەها بەپێی ئامارەکان لە ساڵی 2023 ژمارەی پەنابەران لە ئەڵمانیا زیادیکردووە، بەو پێیەی لە مانگی 2ی ئەمساڵ 26 هەزار و 149 داواکاری پەنابەری لە دەسەڵاتی فیدراڵی بۆ کاروباری کۆچ و پەنابەران لە ئەڵمانیا تۆمارکراون. لەکاتێکدا ئەم ژمارەیە لە مانگی 2ی ساڵی 2022دا 13هەزار و 915 داواکاری بووە

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن