داواکاری گشتی دژەتیرۆری فەڕەنسا داوای دادگایی کردنی 13 پیاو و سێ ژنی کردووە کە گومانیان لێدەکرێت پلانیان بۆ کردەوەی توندوتیژییان دژی موسڵمانان لە نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2018 کردبێتە ئامانج، لەوانە هێرشکردنە سەر مزگەوتەکان یان ژەهراویکردنی خواردنی حەڵاڵ.
لە داواکارییەکدا کە ئاژانسی فرانس پرێس ڕۆژی هەینی (2023.06.02) بڵاویکردەوە، فەرمانگەی داواکاری گشتی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (پنات) دادگاییکردنی 13پیاو و 3ژنی پشتڕاستکردەوە کە گومانیان لێدەکرێت پلانی کردەوەی توندوتیژییان لە نێوان ساڵانی 2017بۆ 2018دا داناوە کە موسڵمانانیان کردۆتەئامانج.
داواکاری گشتیی گشتی ئامانجی لێپێچینەوە لە ئەندامانی گرووپێکی نهێنی بەناوی “کردەوەی هێزە باڵاکان ” کە لەلایەن کەسێک کە پێشوو پیشەی پۆلیس بووە دامەزراوە، و دادگای تاوانەکان بە تۆمەتی سەر بە تۆڕێکی نایاسایی . بڕیاری کۆتایی و بەرپرسیارێتی ئەو دۆسیەیەی لەسەر دەبێت، هەرچەندە ناو بەناو ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی هەڕەشەی گروپە ڕاستڕەوەکان لە فەرەنسا بونی هەیە .
ئەوەی ئاشکرابووە تۆمەتباران تەمەنیان لە نێوان 37بۆ 74ساڵدایە و لە چەندین پلەی کۆمەڵایەتی جیاوازەوە بونیان هەیە . گومان دەکرێت ئەو شانزە تۆمەتبارە، چەکیان هێنابێت یان بەشدارییان لە دروستکردنی تەقەمەنی یان ڕووپێوی مزگەوتەکاندا کردبێت بۆ دەستپێکردنی هێرشەکانیان . هەروەها لەوانەیە پلانیان لە مارکێتەکان بە ژنانی پەردەپۆشی گروپەکە بەکاربهێنن بۆ ژەهراویکردنی خواردنە حەڵاڵەکان بە ژەهری مشک دانابێت
جێی ئاماژەیە لەنێو ئەو ئامانجانەی کە لە پلانەکانیان باسکراون لەوانە ، کوشتنی 200 پێشنوێژی مزگەوتەکان و لێکۆڵینەوەکە توانی پێشکەوتن بەخۆیەوە بەدەستبهێنێت بەهۆی پۆلیسێکی نهێنی کە بەشداری چەندین کۆبوونەوەی ئامادەکاریەکان کردووە
س،ح