کێشەیەک دەبێتە هۆی دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران

ئەو کۆچبەرانەی داوای پەنابەری لە یۆنان، ماوەی نزیکەی مانگێکە نەیانتوانیوە دەست بکەن بە پرۆسە ئیدارییەکانیان، ئەوەش بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، کە بووە هۆی تێکچوونی پلاتفۆرمی ئۆنلاین، گرووپەکانی مافی مرۆڤ ترسیان لەوە هەیە، ببێتە هۆی دەستگیرکردن و دەرکردنی کۆچبەران.

لە 5ی ئایاردا، دەستەڵاتدارانی یۆنان دەستیان بە نوێکردنەوەی پلاتفۆرمی ئۆنلاین کرد، بۆ ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت داوای پەنابەری لەو وڵاتە بکەن، بەڵام لە مانگی رابردووەوە ماڵپەڕەکە بە تەواوی داخراوە و، هیچ کەسێک نەیتوانیوە داوای پەنابەری بکات.

پلاتفۆرمی ئۆنلاین، کە بە “Alkyoni” ناسراوە، ڕووبەڕووی هەڵەی تەکنیکی بووەتەوە، بەوەش ڕێگری دەکات کۆچبەران پەنابەری خۆیان تۆمار بکەن، کاتێک هەوڵدەدەیت ماڵپەڕەکە بکەیتەوە، پەیامێکی “error” لەگەڵ ڕستەی “ببوورە، ئەو پەڕەیەی بەدوایدا دەگەڕێیت لە ئێستادا بەردەست نییە. تکایە دواتر هەوڵبدەرەوە”.

لە بەرانبەردا کۆمەڵەی پاڵپشتی پەنابەرانی ئیجە (RSA) لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەموو ڕێوشوێنەکان بۆ ماوەیەکی نادیار دواخراوە، لەوانە “تۆمارکردنی داواکارییەکان و چاوپێکەوتنەکان و ڕێوشوێنە پێویستەکان بۆ پاراستنی پەنابەران، وەک بەخشین و نوێکردنەوەی بەڵگەنامەکان، لەوانە کارتی داواکاری پەنابەری، ئەوەش دەبێتە مەترسی دەرکردن و دەستگیرکردنی ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت لەو وڵاتەدا بمێننەوە”.

ڕەنگە بە دڵت بن