ئەڵمانیا: ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاگاداری لەسەر توندکردنی یاساکنی پەنابەری دەدەن

لە ئەگەری بەڕێوەچوونی یاساکانی پەنابەری لە دەرەوەی سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا ، کە وەک بەستەڵەکی یاسایی بۆ پەنابەران ناوی دێنن، دەیان ڕێکخراو، ئاگاداری دەدەنە حکوومەتی ئەڵمانیا. هەروەها کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانیش پلانێکی نوێی کارکردنی لەو بارەوە ڕاگەیاندووە.

زیاتر لە ٦٠ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و مافی منداڵان، داوایان لە حکوومەتی ئەڵمانیا کردووە، ئەو بەرنامە ڕاوێژکارییە پلانداڕێژراوەی، کە لە ڕۆژی پێنجشەممەی یەکێتی ئەوروپا دا هاتووە، دژی هێنانە کایەی پشکنینی سەرەتایی داواکارییەکانی پەنابەرییە لە سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپایە.

ماڵپەڕی “دی ڤ”ی ئەڵمانی بڵاوی کردووەتەوە، کە وڵاتەکەی بەتەمایە منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی ( تەمەن ١٨ ساڵ) بە یاوەری بنەماڵەکانیان لەم ڕێکارانە دوور بخاتەوە. هەروەها ئانالینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، سیاسەتی وڵاتەکەی یەکلاکردەوە و ڕایگەیاند؛ پێویستە بەرانبەر بە هێنانەکایەی ڕێکارە سەرەتایییەکان بۆ پشکنینی داواکارییەکانی پەنابەری لە سنوورەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا . لە هەمان کاتیشدا پێداگری لەسەر پابەندبوون بە پێوەرەکانی مافی مرۆڤ کردەوە.

هاوکات کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی ئەوروپا ، بەرنامەی کارکردنی بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی بە درێژایی ڕێگەی ڕۆژئاوا لە دەریای ناوەڕاست و، ئەتڵەسی خستەڕوو، پلانەکە بەتایبەتی ڕێوشوێنی ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی لە مەغریب، مۆریتانیا، سەنیگال و گامبیا لەخۆ دەگرێت. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هاوکاری نێوان دەزگای پاراستنی فرۆنتێکسی سنووری ئەورووپا و، وڵاتانی باکوور و ڕۆژئاوای ئەفریقا باشتر بکرێت.

هەر لەم بارەیەوە “یڵڤا جۆهانسۆن”، لە کۆمسیۆنی کاروباری وەزیرانی ناوخۆی ئەوروپا ڕایگەیاند؛ یەکێتی ئەوروپا بە تەمایە هاوکارییەکان لەسەر گەڕاندنەوە و یەکخستنەوەی بەردەوامی گەڕاوەکان بۆ وڵاتانی ڕەسەن بەهێز بکات.

شایانی باسە، وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە لۆکسمبۆرگ کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکارییان دەبێت، ئەوەش سەبارەت بە چاکسازی لە سیستمی یاسایی پەنابەریی هاوبەشی ئەوروپا ، کە ساڵانێکە مشتومڕی لەسەرە. هەنووکە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هەوڵ دەدەن بە خێرایی لەسەر تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی چاکسازی لەم سیستمەدا ڕێکبکەون.

سۆران حەسەن

ڕەنگە بە دڵت بن