ئەو قاچاخچییانەی لەم ڕێگەیەوە کۆچبەرانیان دەگەیاندە ئەڵمانیا دەستگیر کران

پۆلیسی فیدراڵی دەڵێ، تۆڕێکی نێودەوڵەتی قاچاخچی کۆچبەرانیان دەستگیر کردوون، کە لە ڕۆمانیا و بولگاریاوە دەیانگەیاندنە ئەڵمانیا.

پۆلیسی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تۆڕە قاچاخچییەکە، کۆچبەرانیان ڕۆمانیا و و بولگاریاوە بە بارودۆخێکی نامرۆڤانەدا گواستۆتەوە ئەڵمانیا، ڕوونیشیکردەوە، شەش ئەندامی تۆڕەکە، دوێنێ چوارشەممە لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیرکراون.

ئەو تۆڕە گومانی گواستنەوەی زیاتر لە 560 کۆچبەریان لەسەرە بۆ ئەڵمانیا، ئۆپەراسیۆنەکە بووەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی نێودەوڵەتی قاچاخچییەکان، کە بەرپرسیارن لە گواستنەوەی نایاسایی کۆچبەران.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە چالاکییەکانی تۆڕەکە دوای کۆکردنەوەی شایەتی جۆراوجۆر، لە هاوڵاتیانی تورکیا و سوریاوە دەستیپێکردووە لەسەر سنوورەکانی نەمسا و کۆماری چیک و پۆڵەندا، ئاماژە بەوە دەکەن کۆچبەرەکان لە ڕێگەی باڵکانەوە گوازراونەتەوە بۆ ئەڵمانیا.

پۆلیسی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە ئەندامانی تۆڕەکە، بارهەڵگریان بۆ گواستنەوەی کۆچبەران بەکارهێناوە، هاوکات هەر شەش قاچاخچییەکەش لە هەر سێ وڵاتی ئەڵمانیا و بوڵگاریا و رۆمانیا دەستگیر کراون.

ڕەنگە بە دڵت بن