بە گوێرەی میدیاکانی سوید، ئاژانسی کۆچ، ئەو ڕێنماییە نوێیەی دوای بڕیارێکی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا پەسەند کرد، کە دەستەڵاتدارانی کۆچی سوید ناچار دەکات مامەڵە لەگەڵ کەیسەکانی یەکخستنەوەی خێزانی ئەو مێرمنداڵانە بکەن کە تەمەنیان گەیشتووەتە 18 ساڵ.
بڕیارە نوێیەکان بریتین لە:
ئەگەر کۆچبەرێک وەک مێرمنداڵێک گەیشتبێتە سوید و داوای ئەوە بکات کە خێزان، یا خزمەکانی خزمەکانی یەکبگرنەوە و، لە کاتی چاوەڕوانی گەیشتن بە تەمەنی ۱۸ ساڵیدا، ئاژانسی کۆچ ناتوانێت داواکارییەکە ڕەت بکاتەوە بۆ یەکخستنەوەی خێزان، چونکە بووەتە پێگەیشتوو، بەڵام بەگوێرەی تەمەنی لە کاتی داواکارییەکەیدا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
دەزگای کۆچ ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر داواکارییەکەی کەسێک ڕەتکرایەوە لەبەر ئەو هۆکارانەی کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکرا، ئەوا خۆی دەتوانێت داواکارییەک پێشکەش بکات بۆ دووبارە پێداچوونەوە بەو بڕیارەی، کە لە کەیسەکەیدا دەرچووە، ئەوەش بە گوێرەی ڕێنماییە نوێیەکان، جەختی لەوەشکردەوە، کە لەم قۆناغەدا پێویستی بە پارێزەر نییە، چونکە دەتوانێت ڕاستەوخۆ نامە بۆ دەستەڵاتی کۆچ بنووسێت.