ئافرەتێکی بەندکراوی سیاسی لە گرتووخانە هەوڵی خۆکوشتن و کۆرپەکەی دەدا

سوعدا خەدیرزادەی بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی پیرانشار، کە هەفتەی ڕابردوو دوای دانپێدانانی زۆرەملێ لە پێش کامێرا، هەوڵی خۆکوشتنی دا و منداڵە ٢ مانگانەکەی خۆی دەرمان خوارد کردبوو، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، بەشێوەی کتوپڕ لە گرتووخانەی ئافرەتانی ناوەندی ئورمیەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرپرسانی گرتووخانەی ئورمیە، لە حاڵێکدا سوعدا خەدیرزادەیان لە بەندی ئافرەتانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە، کە منداڵەکەی لای بەندکراوانی دیکە بەجێماوە و، دانیشتنی دادگای سوعدا خەدیرزادەش، ڕۆژی ڕابردوو بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچووە.

سوعدا خەدیرزادە بەندکراوی سیاسی کورد، لە بەرەبەیانی پێنجشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، لە بەندی ئافرەتانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە خۆی هەڵواسی و کۆرپە دوو مانگانەکەشی دەرمان خوارد کردبوو، چاوی چەپی ئازاری جددی پێگەیشتووە و، هەتا ئێستاش نەگوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی گرتووخانە.

دوای میدیاییکردنی هەواڵی هەوڵی خۆکوشتنی سوعدا خەدیرزاد، ماڵپەڕی میزان، ماڵپەڕی فەرمیی دەزگای دادی ئێران، چەند چرکەیەک لە دانپێدانانی زۆرەملێی سوعدا خەدیرزاد، کە پێشتر هەنگاو میدیایی کردبووە، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەم ڤیدیۆیە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی خۆکوشتنی سوعدا تۆمار کراوە و، سوعدا

ڕەنگە بە دڵت بن