ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوای کەنەدا، لە ئاگادارییەکیاندا بۆ کوردانی دانیشتووی ئۆتاوا و گانتۆ، داوا دەکەن کە لە رۆژی سێشەممە رێککەوتی ٢٠ی مانگی جوون، لە شەقامی مێتکاف ئامادەی لادانی پەردەی تابلۆی ژینا ئەمینی بن، هاوکات دەشڵێن هەر کوردێک نیازی بەشداری هەیە و کێشەی هاتووچۆی هەیە، ئاگادارییان بکەنەوە.
دەقی ئاگادارییەکە:
بۆ ئاگاداری کوردانی دانیشتووی ئۆتاوا و گاتنۆ
بەڕێزان، رۆژی سێشەممە، رێککەوتی٢٠ی مانگی جوون، کاتژمێر ٢:٣٠ بۆ ٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ، پەردە لەسەر تابلۆی (مەھسا) ژینا ئەمینی لە بەشیکی شەقامی مێتکاف (مەودای باڵیۆزخانەی پێشووی رژێمی ئێران لا دەدرێت، لەم رێوڕەسمەدا، شارەوانی ئۆتاوا و ژمارەیەک لە کانسلێرەکانی شار بەشدار دەبن.
پشتیوانی ئێوە و ھاتنتان، دەبێتە مایەی دڵسۆزی و ئەمەکناسی زۆرتر بۆ شۆڕشی ژینا، هاوکات بۆ دەرخستنی پێناسە و ناوەڕۆکی شۆرشی ژینا، پێویست بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ئافرەتی کورد بە جل و بەرگ و شوناسی کوردییە، تکایە ئەگەر بۆتان دەکرێت، ھاوکار بن.
ئەو کەسانەی بە جلی کوردی دێن و پێویستیان بە یارمەتی ھاتووچۆ ھەیە، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
رێز و سوپاس
شوێن:
245 Metcalfe St, Ottawa, ON K2P 2K2
ڕەنگە بە دڵت بن