ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی- بێرمینگهام و ڕێکخراوی کوردی کورتە فیلمێکی سینەمایی پێشکەش دەکەن

ناوەندی بێرمینگهام و رێکخراوێکی کوردی کورتە فیلمێکی سینەمایی پێشکەش دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام، لەگەڵ رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، کورتە فیلمی سینەمایی (گوڵ نیسا) لە گەلەری ئورفە پێشکەش دەکەن.

سبەی یەکشەممە، کاتژمێر چواری ئێوارە، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام و، رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، لە گەلەری ئورفە، کورتە فیلمێکی سینەمایی بە ناوی (گوڵ نیسا) پێشکەش دەکەن.

جێی باسە، کورتە فیلمەکە لە نووسینی ڤیدا ساڵحییە، هاوکات ستار چەمەنی گوڵ دەرهێنانی بۆ کردووە، ناوەڕۆکی فیلمەکە باسکردنە لە رۆڵی ئافرەتان لە کۆمەڵگەدا.

ڕەنگە بە دڵت بن