ئەوروپا ئەمکارە بەرانبەر کۆچبەران دەکات

بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی لە کەناراوەکانەوە بۆ ئەوروپا، یەکێتی ئەوروپا پێشنیاری بەهێزکردنی هاوبەشی لە ڕێگەی بەرنامەیەکەوە داوە، کە یارمەتی دارایی درێژخایەن  لەخۆ دەگرێت، بۆ ئەوەی بەزووترین کات بخرێتە ناو بودجەوە.

دوێنێ یەکشەممە، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لین رایگەیاند، پێشنیاری بەرنامەیەکی پێنج خاڵی بۆ قەیس سەعید سەرۆککۆماری تونس کردووە، کە پشتیوانی شەڕی دژ بە کۆچبەرانی نایاسایی بکات.

لە بەرانبەر رێگرییەکانی تونس لە کۆچبەران، بڕی 900 ملیۆن یۆرۆ وەک یارمەتی دارایی درێژخایەن دەخرێتە بەردەستی تونس، ئەوەش دوای ئەوەی بە فەرمی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵدا واژۆ دەکرێت.

ئەم لێدوانانەی ڤۆن دێر لاین دوای ئەوە هات، کە وتووێژەکان ڕۆژی یەکشەممە لە تونس و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا جۆرجیا میلۆنی و سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا مارک ڕوتێ لەگەڵ سەرۆکی وڵاتەکە قەیس سەعید بەڕێوەچوو.

لە ڕێگەی ئەم ڕێککەوتنەوە یەکێتی ئەوروپا دەیەوێت ڕێگری لە کۆچبەران بکات، کە لە دەریا و وڵاتی تونسەوە بەڕێدەکەون، 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ باشترکردنی کۆنترۆڵی سنوورە دەریاییەکان تەرخان دەکرێت.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە سەرۆکی تونس ڕایگەیاند وڵاتەکەی ڕۆڵی چاودێریکردنی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نابێت.

جێی باسە، هەندێک لە ناوچەکانی تونس، کەمتر لە 150 کیلۆمەتر لە دوورگەی لامپدوسای ئیتالیاوە دوورن، هەروەها هەوڵەکان بۆ کۆچکردنی نایاسایی ئەفریقییەکان و زۆرێک لە تونسییەکان بەرەو کەناراوەکانی کیشوەرە کۆنەکە بە بەردەوامی تۆمار دەکرێن.

ڕەنگە بە دڵت بن