بزانە لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەندان کۆچبەر گەیشتوونەتە بەریتانیا

وێڕای توندکردنەوەی سیاسەتی کۆچ و پەنابەری لەلایەن بەریتانیاوە، بەڵام رۆیشتنەکان بۆ ئەو وڵاتە هەر لە زیادبووندایە و، لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەیان کۆچبەر گەیشتوونەتە بەریتانیا.

میدیاکانی بەریتانیا ڕایانگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، نزیکەی 616 کۆچبەر بە 12 بەلەم گەیشتوونەتە کەناراوەکانی بەریتانیا، ئەوەش وێڕای سیاسەتی توندی بەریتانیا و مەترسی پەڕینەوەی کەناڵەکە، کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین ڕێڕەوە دەریاییەکانی جیهان و ڕۆژانە نزیکەی 400 کەشتی بازرگانی تێیدا تێدەپەڕن، جگە لە خێرایی با و ئاوە ساردەکەی، گەیشتنی کۆچبەران لە باکووری فەڕەنساوە بەردەوامە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، توندکردنەوەی پشکنینەکان لەلایەن دەستەڵاتدارانی فەڕەنسا لە هەردوو بەندەری کالێ و یۆرۆتونێل، ئەو تونێلەی کە هەردوو کەناری کەناڵەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە لە ساڵی 2018، بووە هۆی زیادبوونی هەوڵەکانی کۆچبەران بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزیدا.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، تا 31ی5، نزیکەی 7600 کۆچبەریان تۆمارکردووە، کە گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

ڕەنگە بە دڵت بن