چەند کۆچبەرێک لە ناو کەشتییەکی بارهەڵگردا دەدۆزرێنەوە..بزانە خەڵکی کوێن

میدیاکانی ئیتالیا ڕایانگەیاند، پۆلیسی شاری ناپۆلی، 15 کۆچبەریان دەستگیرکردووە، کە لەناو کەشتییەکی بارهەڵگری تورکیادا دۆزراونەتەوە.

سەرچاوەکان لە زاری وەزیری بەرگری ئیتالیا گویدۆ کرۆسێتۆوە دەڵێن، کاپتنی کەشتییە تورکییەکە، هەینی ڕابردوو لەگەڵ تیمەکەیدا و لەژێر هەڕەشەی “چەقۆ”، لەلایەن هەندێک لە هێرشبەرانەوە رفێندراون.

بەڵام سەرچاوەکان دەڵێن، رۆژی شەممە، ئەو زانیارییە دزەکراوەی لێکۆڵەرانی ناپۆلی، وێنەیەکی جیاوازی ڕووداوەکانی نیشان داوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئیتالی “ANSA” و ڕۆژنامەی ڕۆژانەی “La Repubblica”، کاپتنی کەشتییەکە لە کاتی گەواهیدان لەبەردەم لێکۆڵەرەوە ئیتالییەکاندا،، پشتڕاستی کردۆتەوە، کە دوو پیاوی بینیوە بە چەقۆوە لە نزیک ناوچەی ئامێرەکانی کەشتییەکە.

کاپتنەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە ئەو دوو پیاوە نەیانتوانیوە بچنە ناو ناوچەکەوە، ئەمەش وایلێکردوون بگەڕێنەوە شوێنی کۆچبەرەکانی دیکە، ئاماژەشی بەوەدا کە لەوکاتەدا پەیوەندی بە دەستەڵاتدارانەوە کردووە.

لە ئێستادا ڕوون نییە بۆچی کۆچبەرەکان چەقۆیان بەکارهێناوە و مەبەستیان چی بووە، ڕۆژنامەی “لا ڕیپێبلیکا” لە زاری سەرچاوەیەکەوە وتی، “بۆیە ڕوون نییە کە ئایا هەوڵی ڕفاندن هەبووە، یا نا”، ئاماژەی بەوەشداوە، کە لەم قۆناغەدا هیچ تۆمەتێکی دیاریکراو لە دژی ئەو کۆچبەرانە نەکراوە.

ئاژانسی هەواڵی ANSA ڕایگەیاند ئەو سێ کۆچبەرەی کە چەقۆیان هەبووە بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەک ڕەوانەی دادگا کراون بەڵام زیندانی نەکراون.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەو 15 کۆچبەرەی سەر کەشتییەکە، خەڵکی سوریا و ئەفغانستان و عێراقن، چوار لەو کەسانە، دوو ژن و پیاون، کە یەکێکیان دووگیانە و، رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن