ئەگەر داواکارییەکانیان بۆ وەرگرتنی ڤیزای ئەڵمانیا ڕەتبکرێتەوە، ئەوا هاوڵاتیانی سێ وڵات ناتوانن داوای پێداچوونەوە بکەن.
ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بەهۆی زۆری داواکارییەکانی ڤیزا، لەلایەن هاوڵاتییانی مەغریب و تورکیا و چین، لە حاڵەتی ڕەتکردنەوەی داواکاری ڤیزە بۆ هاوڵاتیانی مەغریب و تورکیا و چین، بژاردەی پێداچوونەوە رادەگیرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە بەشەکانی ڤیزا، چیتر ناتوانن ئەو داواکارییە گەورەیە چارەسەر بکەن کە پێیان دەگات.