بۆ یەکەم جار لە ماوەی ٥ دەیەدا، ناسا ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی پیشە بۆ مانگ دەکات، لە پەرەسەندنێکی زانستی گرینگدا، کە زۆرێک لە جیهان چاوەڕێی دەکەن.
ناسا وا بڕیارە موشەکی هەڵگری کەشتی ئاسمانی بێ فڕۆکەوانی ناسراو بە ئۆریۆن، لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە لە سەنتەری بۆشایی کەنەدی لە کەناری فلۆریدای ئەمەریکا هەڵبدات.
ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی دەڵێت، ئەو موشەکەی کە بەکارهاتووە لە هەڵدانی بەهێزی ناسادا، 20 ملیار دۆلاری تێدەچێت و، تەنیا جارێک دەتوانرێت بەکاربهێنرێت.
فڕینەکە بەشێکە لە بەرنامەی ڕاکردنی ئارتمیس ناسا بەمەبەستی ناردنی ئاسمانەوانەکان بۆ سەر مانگ.
ئاژانسی ئەمەریکاش دەیەوێت ئەو تەکنیکانە تاقی بکاتەوە، کە دەتوانێت ببێتە هۆی نیشتنەوەی مرۆڤ لەسەر مەریخ.
ئەمە گەورەترین پڕۆژەی موشەکی ناسایە لەوەتەی پڕۆژەی ستۆرن 5، یان ساتورن، کە بووە هۆی یەکەم نیشتنەوەی مرۆڤ لەسەر مانگ لە ساڵی 1969، کە لە ساڵی 1967 تا 1973 درێژەی پێدرا.
بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاتژمێری ژماردنیان لە سەنتەری بۆشایی کەنەدی بڵاو کردەوە، کە نیشانی دەدات کەی ئەرکەکەی دەست پێدەکات.
ئەگەر هەمووی باش بڕوات، لەساڵی 2023دا دووەم ئەرکی ژێر پڕۆژەی ئارتمیس دەست پێدەکات، لەگەڵ سێیەمین گەشتی فڕین لە ساڵی 2025دا و، ئەستێرەناسانی ئەمەریکی لەسەر مانگ دەنیشنەوە.