منداڵێکی پەنابەر میدیاکانی ئەڵمانیا سەرسام دەکات

بەهرەی منداڵێکی پەنابەر، مامۆستایانی قوتابخانەکەی لە شارۆچکەی تورگێلۆڤ لە ویلایەتی مێکلنبۆرگ-ڤۆربمۆرن و، میدیاکانی ئەڵمانیای سەرسام کردووە.

میدیاکانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند، ئەو نەجم حەبەشی تەمەن 15 ساڵان، کە هەشت ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ دایک و باوکیدا لە سوریاوە وەک پەنابەر گەیشتوونەتە ئەڵمانیا، تابلۆیەکی تایبەتی فیزیازانی بە ناوبانگی ئەڵمانی، بە ناوی ئەلبێرت ئەنشتاین کێشاوە و، وەک دیاری پێشکەشی قوتابخانەکەی کردووە.

بەڕێوەبەری قوتابخانەکە پشتڕاستی کردەوە کە ئەوان کاریگەرییان لەسەر بەهرەکەی هەیە و، داوایان لێکردووە تابلۆیەکی ئەلبێرت ئەنشتاین بکێشێت، هەروەها بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکە، دیارییەکییان داوە بە “نەجم”.

ڕەنگە بە دڵت بن