ڕۆژێك بۆ منداڵان .. لەلایەن کۆمەڵەی کوردی موردایك لە هۆڵەندا
ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا
هەموو ساڵێك لەم وەرزەدا کۆمەڵەی کوردی موردایك چالاکیەک بۆ منداڵانی ئەو ناوچەیە ڕێك دەخات بۆ کۆکردنەوەو بەیەكگەیشتن و یەک ناسین و بەسەر بردن و چێژ وەرگرتن لەو ڕۆژە ، هەر لەساڵی٢٠٠٥ وە ئەو بەرنامەو پرۆگرامە هەیە لەگەڵ شارەوانی موردایك لە ١٤ / ٦ دا لە گۆڕەپان یان لە هۆڵ یان لە یاریگایەك کۆمەڵە یاریەك ڕێك بخەن وە باوکان و دایکانی ئەو منداڵانەش ئامادە بن بە ئاڵای کوردستان و لۆگۆی کۆمەڵەی کوردی موردایكەوە کە بەڕێز شاعیرو نوسەر کاك لەتیف عومەر سەرپەرشتی دەکات ، لەهەمان کاتدا کۆمەڵە یارو کارێك ئەنجام دەدەن لەوانە کاری وێنەکێشان و یاری وەرزش و گۆرانی ووتن یان مەلەوانی یان ڕاکردن و زۆر یاری تریش ، ئەمساڵێش وەکو ساڵانی پێشوو لە ١٤ / ٦ / ٢٠٢٣ دا ئەو ڕۆژەیان ڕێکخست بۆ سازدانی ڕۆژە جوانە منداڵانە کەلتووری یەکە کە بە شیرینی و خەڵاتەوە پێشوازیان لێ کرا ، زۆر جار منداڵەکان چیرۆکی سەیرو سەمەرەیان لا هەیە وەکو ئەوەی منداڵێك لە تەمەنی هەشت ساڵی بەرەو سەرەوە چیرۆك و ڕۆمانێك بنوسێت ، یان منداڵێك کاری دەستی ئەنجام داوە یان کاری فۆتۆگرافی و وەرش و مەلەوانی و زۆری تریش ، ئەمە ئەو هێزو توانایەن کەلە نەتەوەی جیاواز جیاوا لەم گۆڕپانەدا کۆ دەبنەوە .
لەم چالاکی یە هەرەوەزی یەدا کە کۆمەڵەی کوردی لەگەڵ شارەوانی موردایك بەسەرپەرشی کاك لەتیف و دەستەی بەڕێوبردن و بەهاوکاری خاتوو کۆنی ڤەن ئاکن و چەند کەسایەتیەکی تری چالاکوان و دایك و باوکانی منداڵان کە ٣٠٠ کەس دەبوون لەو یاریگایەی شارەوانی موردایك بەشدار بوون ، ڕۆژێك بۆ منداڵان .. ڕۆژێکی تایبەتەو پڕە لە سادەو ساکاری دەروونی منداڵەکان وە پڕە لە ڕاکە ڕاك و جوڵەو خۆدەرخستن ، وە پڕە لە داهێنان و کاری جوان .. جیهانی منداڵان واتە بەرائەت و دڵ ناسکی جوانیەکانیان ، ڕەنگاندن و هەڵبژاردەی بابەتی سەیر کە گەورەکان ناتوان ئەو شێوازە دروست بکەن یان دەربڕینی لێوە بکەن ، کەلتووری پێکەوە ژیان هەردەم ئەو پلانە گرنگەیە لە ووڵاتی هۆڵەندا ڕەچاو دەکرێت وە ئاڵوگۆڕی کەلتووری و ڕٶشنبیری تیادا دەبینرێتەوە ، هەر بۆەیە لە زۆربەی جالاکیەکاندا ئەو پێکەوە ژیانە رەنگی داوەتەوە .. جیهانی منداڵانیش دەرگایەکە بۆ گرێدانی ئەو کەلتوورە جیاوازانە ،
بابەتی پێشتر
بابەتی داھاتوو
ڕەنگە بە دڵت بن