لە سەرەتای ئەمساڵەوە رێژەی گەیشتنەکانی کۆچبەران بە ئەوروپا چەند بووە؟!  

ئاژانسی پاسەوانی سنوور و کەناراوەکانی ئەوروپا،  (Frontex) دەڵێ، ڕێگای دەریای ناوەڕاست ئەو ڕێگایەیە، کە زۆرترین ژمارەی کۆچبەران لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتوونەتە ئەوروپا.

بەگوێرەی ئاژانسی ئەوروپا، کە بنکەکەی لە شاری وارشۆی پایتەختی پۆڵەندایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، تا 31 ی مانگی پێنج، 50 هەزار و 300 کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە کەناراوەکانی ئەوروپا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ژمارەیە بە ڕێژەی 158٪ بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە، کە هاوتایە لەگەڵ نزیکەی نیوەی کۆی ئەو کەسانەی گەیشتوونەتە کیشوەری ئەوروپا.

بە شێوەیەکی گشتی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی، کە لە ڕێگا جۆراوجۆرەکانەوە دەگەنە ئەوروپا بە ڕێژەی 12٪ زیادی کردووە.

ڕەنگە بە دڵت بن