فەرەنسا: بە تۆمەتی کوشتنی کۆچبەران چەند کەسێک دەستگیرکران

پۆلیسی فەڕەنسا چەند کەسێکیان بە تۆمەتی قاچاخچێتیکردن و کوشتنی کۆچبەران، لە هەرێمی لۆن بلاجی باکووری فەڕەنسا، دەستگیرکردوون.

کاربەدەستانی فەڕەنسا 13 کەسیان بە گومانی تێوەگلانیان لە قاچاخچێتی کۆچبەران و تەقەکردن لە کامپی لۆن بلاجی باکووری وڵاتەکە دەستگیرکردووە، کە بووە هۆی کوژرانی 3 کۆچبەر و برینداربوونی نزیکەی 20 کەسی دیکە، دەستەڵاتداران دەڵێن، کە دەستگیرکراوەکان بە ڕەچەڵەک خەڵکی عێراقن و، لە ناوەندێکی زیندانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی (CRA) دەستبەسەرکراون.

لە ڕۆشنایی گەڕان و لێکۆڵینەوەکاندا، دەستەڵاتدارانی فەڕەنسا، سێ تفەنگ و چەکێکی ئۆتۆماتیکی و 340 فیشەک و، سێ چەکی کڵاشنکۆف و پێنج بۆمبی بەرگرییان لە ژێر کامپەکەدا دۆزیوەتەوە.

جێی باسە، 9 کۆچبەری سودانی لە 30ی ئابی 2022 لە کامپی لۆن بلاج کوژران، لە هەمان ساڵدا، لە 6 و 7ی ئەیلوول، دوو ڕووداوی تەقەکردن روویاندا، کە بوونە هۆی برینداربوونی کۆچبەرێکی عێراقی و، وە برینداربوونی کۆچبەرێکی ئەریتریی تەمەن 32 ساڵ.

ڕەنگە بە دڵت بن