پسپۆڕێکی کۆچ ڕەخنە لە ڕێوشوێنە نوێیەکانی ئەوروپا سەبارەت بە پەنابەران دەگرێت

دوای ئەوەی وەزیرانی یەکێتی ئەوروپا هەموارکردنەوەی سیستمی پەنابەرییان ڕاگەیاند، هەندێ بە ڕێوشوێنی توندیان وێنا کرد و، پسپۆڕێکی کۆچبەری نەمسا دەڵێ، ئەو ڕێوشوێنانە هیچ شتێک ناگۆڕێت.

شارەزای کۆچبەری نەمسا جێراڵد ناوس، پێیوایە ئەو هەموارکردنەی بۆ سیستمی پەنابەری یەکێتی ئەوروپا پلانی بۆ داناوە، ئامانجی خۆی بەدی ناهێنێت، کە کەمکردنەوەی لێشاوی کۆچبەرانە بۆ یەکێتییەکە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی دووی ئەڵمانیا، ناوس وتی: “هەموو ئەو وڵاتانەی کە گفتوگۆیان لەسەر هەموارکردنەکە کردووە، کاتێ لە نزیکەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن، تێدەگەن، کە سوودیان پێ ناگەیەنێت، نە بۆ ئەڵمانیا و نە ئیتالیا و نە یۆنان و نە پۆڵەندا”.

لە سەرەتای حوزەیرانی 2023، وەزیرانی ناوخۆی یەکێتی ئەوروپا، هەموارکردنەوەیەکی بەرفراوانیان سەبارەت بە سیستمی پەنابەری یەکێتی ئەوروپا راگەیاند، کە چەندین ڕێوشوێنی توندی بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی و، دەستپێکردنی پرۆسەی پەنابەری لە سنوورە دەرەکییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە خۆگرتبوو.

جێی باسە، پلانەکە بریتی بوو لە نیشتەجێکردنی ئەو کەسانەی کە لەو وڵاتانەوە دێن، لە ناوەندەکانی وەرگرتنی هاوشێوەی دەستگیرکردن، کە لە داهاتوودا لەژێر کۆنترۆڵی تونددا دەبن، دادەنرێن و، لە ماوەی ۱۲ هەفتەدا دیاری دەکرێت، کە ئایا داواکارەکە دەرفەتی مانەوەی هەیە، یا نا.

ڕەنگە بە دڵت بن