بەریتانیا گومان لەبڕیارە سەربازییەکەی پۆتین هەیە و بە بێ سوود ناوی دەبات

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئەمڕۆ یەکشەممە، رایگەیاند، هێشتا ڕوون نەبووەتەوە، کە ڕوسیا چۆن ژمارەیەکی بەرچاو سەربازی لە سوپادا زۆر بووە، بەڵام ئەو بەهێزکردنانە پێناچێت بەشێوەیەکی بەرچاو هێزی جەنگی لە ئۆکرانیا زیاد بکەن.

ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕوسیا، لەم هەفتەیەدا بڕیارێکی بۆ زیادکردنی ژمارەی ئەندامانی هێزە چەکدارەکان بۆ 2.04 ملیۆن لە 1.9 ملیۆنەوە واژۆکرد، لەکاتێکدا جەنگ لە ئۆکرانیا دەچێتە نێو حەوتەمین مانگییەوە.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا دەربارەی جەنگەکە ڕایگەیاند، کە ڕوون نەبوو ئایا بە دامەزراندنی خۆبەخشی زیاتر، یا زیادکردنی ژمارەی دامەزراندنی سەرباز بە ناچاری لەلایەن روسیاوە.

ئەو وەزارەتە لە تویتەر ئەوەشی نووسیوە، کە لە هەردوو حاڵەتەکەدا پێدەچێت ئەمە کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر شەڕی ئۆکرانیا نەبێت، بەوەی، کە ڕوسیا دەیان هەزار سەربازی خۆی لە دەستداوە، لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی گرێبەستی نوێ دەنێردرێن و، ئەو بابەتانەشی کە لە بواری تەکنیکییەوە ملکەچی یاسان، ناچار نین لە دەرەوەی خاکی ڕوسیا خزمەت بکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن