بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە زەریای ئەتڵەسی، کە بەرەو کەناراوەکانی ئیسپانیا دەڕۆشت، دەیان کەس گیانیان لە دەستداوە.
بەگوێرەی ڕێکخراوی “کامێندینۆ فرۆنتێراس”ی ئیسپانی، بەلەمەکە 60 کۆچبەری تێدابووە و، لە مەغریبەوە بەرەو دوورگەکانی ئیسپانیا بەڕێکەوتووە.
تیمەکانی فریاکەوتنی دەریایی ئیسپانیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە، کە لە نێویاندا منداڵێکیش گیانی لە دەستداوە، بەلەمێکی پاسەوانی مەغریبیش 24 کۆچبەری ڕزگارکردووە.
چالاکوانی ئیسپانی هێلینا مالینۆ دامەزرێنەری ڕێکخراوی کامێندینۆ فرۆنتێراس، کە هاوکاری بەلەمەکانی کۆچبەران دەکات، دەڵێ 39 کەس خنکاون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی رێکخراوەکە، زیاتر لە 90٪ی ئەو کۆچبەرانەی لە ساڵی 2022 خنکاون، تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە.