پۆلیسی بەریتانیا پەنابەرێکی لە لەندەن بە گومانی ڕێکخستن و گواستنەوەی هەزاران کەس لە باکووری ئەفریقاوە بۆ ئیتاڵیا دەستگیرکردووە.
ئاژانسی تاوانی نیشتمانی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ پۆلیسی ئیتاڵیا، پەنابەرێکی تەمەنی 40 ساڵی خەڵکی میسریان لە ڕۆژئاوای لەندەنی نزیک فڕۆکەخانەی هیترۆ دەستگیرکراوە.
بە گوێرەی ئاژانسی تاوانی نیشتمانی، ئەو پیاوە میسرییە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا پەیوەندی بە چەندین ڕێگای نایاسایی ناو دەریای ناوەڕاستدا هەبووە، کە بە هاوبەشی لەگەڵ تاوانبارانی دیکەدا کاری قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە کردووە.