یۆنان بەلەمێکی کۆچبەران دەگەڕێنێتەوە

تیمەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا، چەند کۆچبەرێکیان لە دەریای ئیجە ڕزگارکردووە، کاتێ پاسەوانانی یۆنانی بەلەمەکەیان بەرەو ئاوی تورکیا گەڕاندووەتەوە.

بەگوێرەی پاسەوانی تورکیا، بەلەمی کۆچبەرەکان کە 14 کەسی تێدابووە، ڕزگارکراون، ئەوەش دوای ئەوەی پاسەوانانی کەناراوەکانی یۆنان، رێیان لەو بەلەمە گرتووە و بەرەو ناو ئاوی تورکیا گەڕاندوویاننەتەوە.

ئەو کۆچبەرانە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە کەناراوەکانی ناوچەی ئایواجیکی ویلایەتی چاناککال ڕزگارکراون، بە گوێرەی سەرچاوەکانی میدیای تورکیا، کۆچبەرەکان خەڵکی یەمەن و سودان و ئەریتریان.

جێی باسە، کۆچبەرەکان رەوانەی ناوەندێکی دیپۆرتکردنەوەی ئایواجیکی تورکیا کراون.

ڕەنگە بە دڵت بن