بزانە لە ماوەی دوو رۆژدا چەندین کۆچبەر گەیشتوونەتە ئیتالیا

میدیاکانی ئیتالیا گەیشتنی سەدان کۆچبەریان لە کەنارەکانی دوورگەی لامپێدوسا و سیسیل و دوورگەکانی دیکە، لە دوو رۆژدا پشتڕاست کردەوە و، ئاماژەیان بەوەدا کە زۆربەی لە تونسەوە هاتوون.

لەنێوان دوو رۆژدا، نزیکەی 50 بەلەمی هەڵگری تا نزیکەی 1000 کۆچبەر گەیشتنە دوورگەی لامپێدوسای ئیتالی و، دوورگەی پانتێلریا، میدیاکانی ناوخۆ ڕایانگەیاندووە کە بەلەمەکان لە کەناراوەکانی تونسەوە بەڕیکەوتوون.

بەلەمی زیاتر تۆمارکراوە کە دەگەنە خاکی سەرەکی ئیتالیا، بە تەنیا، یا بە یارمەتی پاسەوانی کەناری دەریا، جگە لە گەیشتنی 92 کۆچبەر، کە زۆربەیان لە ئەفغانستانەوە بوون، بۆ کەناری پارێزگای پوگلیا، لە کاتێکدا ئەوانی دیکە لە سیسیلی و ساردینیا تۆمارکراون.

سەنتەری پێشوازی کۆچبەرانی دوورگەکە، قەرەباڵغیەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە لەگەڵ گەیشتنی سەدان کۆچبەر، زیاتر لە 1500 کۆچبەریان داڵدەداوە، کە چوار ئەوەندەی توانای خۆیانە، دەستەڵاتداران هەوڵیانداوە سەنتەرەکە ئاسان بکەن، لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ گواستنەوەی 250 کۆچبەر بۆ سیسیلی لەسەر کەشتییەکی بازرگانی رێکدەخات.

سەکۆی تونس بۆ مافە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە 2102 کەسی لاو و 498 ژنیشیان تێدایە، گەیشتوونەتە ئیتالیا، زیاتر لە 14,700 کۆچبەر لە کاتێکدا کە هەوڵیاندا لە کەناری تونس بۆ ئەوروپا دەربچن، کە زۆربەیان لە ئەفریقای سەحەری لاوەکی بوون.

لە بەیاننامەکەی کۆڕەکەدا هاتووە: “واقیعی ناوخۆیی نادڵنیایی و هیلاکبوونی ڕۆژانە و خراپبوونی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، یەکێکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی کۆچکردن”.

ڕەنگە بە دڵت بن