ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا، بانگهێشتی ڕێوڕەسمێکی تایبەتی شارەوانی لۆڤنی ئەو وڵاتە کران .
رێککەوتی 28ی6ی2023، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا، بە فەرمیی لەلایەن شارەوانی شاری لۆڤنی بەلجیکاوە بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی شارەوانی شارەکە کرا، ئەوەش دوای هات، کە ئەو شارەی بەلجیکا، وەک باشترین پایتەختی کولتووری ئەوروپا بۆ ساڵی ٢٠٣٠ دەستنیشان کراوە.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا، دەرفەتی کۆبوونەوەشیان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیی لۆڤن و، ئەنجوومەنە ڕۆشنبیرییەکانی شارەکە ئەنجامدا و، تێیدا ئامانجی ناوەندەکەیان ناساند، هاوکات لەو کۆبوونەوانەدا، دەرفەتێکی گونجاویان بۆ کاری هاوبەش و هاوکاریی دوولایەنە خرانەڕوو.
جێی باسە، لەو ڕێوڕەسمەدا زیاتر لە سەد کۆمەڵە و ڕێکخراو، هاوکات زانکۆی لۆڤن ئامادەی بوون، کە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکاش وەک ناوەندێکی فەرمیی بانگهێشت کرابوون.