سیاسەتمەدارێکی توندڕەوی ئیسپانیا هێرش دەکاتە سەر پەنابەرە موسڵمانەکان و داواش دەکات رێگری لە کۆچبەرانی وڵاتانی ئیسلامی بکرێت.
سەرۆکی پارتی ڤۆکسی ڕاستڕەوی ئیسپانیا سانتیاگۆ ئەباسکال، هێرش دەکاتە سەر پەنابەرە موسڵمانانەکان و داواش لە یەکێتی ئەوروپا دەکات، کە کۆچبەرانی مسوڵمانان راوەستێنن.
بە گوێرەی رۆژنامەی ئێل پایس، ئەباسکال لەگەڵ لایەنگرانی حیزبەکەی لە بەرشەلۆنە کۆبووەتەوە و وتوویەتی: “ئەوروپا لە ژێر هەڕەشەی پەنابەرە مسوڵمانە دژە ئەوروپییەکاندایە، کە بنکەکانی پۆلیس وێران دەکەن، کتێبخانەکان دەسووتێنن و چەقۆ دەوەشێنن و سەری مامۆستا دەبڕن و، دزی دەکەن”.
سیاسەتمەدارە توندڕەوە ئیسپانییەکە، جەختی لەوەکردەوە، کە پێویستە ئەوروپا دەست لە دەستی یەک بنێن و کۆچ لە وڵاتانی موسڵمانانەوە ڕابگرن.