دوای ساڵ و نیوێک لە هاوپەیمانی حکومەتی هۆڵەندا، هاوپەیمانێتییەکەی مارک ڕوتە، بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنەکان لەسەر سیاسەتی کۆچ و پەنابەری شکستی هێنا.
سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، مار روتە ڕایگەیاند کە دەست لە کار دەکێشێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی هاوپەیمانێتییەکەی لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەسەر سیاسەتی کۆچ شکستی هێنا.
میدیا ناوخۆییەکان ڕایانگەیاند، کە هاوپەیمانێتی حکومەت شکستی هێناوە، دوای ئەوەی ناکۆکییەکان لەسەر ڕێوشوێنەکان بۆ کەمکردنەوەی لێشاوی کۆچبەران و پەنابەران زیاتر بوون.
ڕوتەی تەمەن 56 ساڵ، کە درێژترین ماوەی سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندایە لە مێژووی وڵاتەکەدا، لە ڕۆژی چوارشەممەوە سەرپەرشتی وتووێژەکانی کرد بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نێوان هاوپەیمانێتییەکەی، بەڵام ئەو وتووێژانە نەگەیشتن بە ئامانجی خۆیان بەهۆی ناکۆکییەکانەوە.
کابینەکەی مارک ڕوتە، بە بەشداری چوار حیزب پێکهاتووە، سەرۆکی پارتی گەلی لیبراڵی باڵی ڕاست بۆ ئازادی و دیموکراسی، داوای سنووردارکردنی یەکخستنی خێزانی ئەو پەنابەرانە دەکات کە داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن.