دادگای ئەوروپا: مافی پەنابەرێتی لەم کەسانە وەردەگرێتەوە

دادگای دادی ئەوروپا بڕیاریدا مافی پەنابەرێتی لەو پەنابەرانە دەسەندرێتەوە کە بە “تاوانێکی زۆر قورس” تاوانبار بکرێت و، بە “مەترسی بۆ سەر کۆمەڵگا” دابنرێت.

دادگای لۆکسمبۆرگ، جەختی لەوەکردەوە کە پێویستە هەردوو مەرجەکە لە هەمانکاتدا جێبەجێ بکرێن، بۆ ئەوەی پاساوێکی یاسایی هەبێت بۆ لێسەندنەوەی مافی پەنابەرێتی لەو پەنابەرانەی تاوان لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئەنجام دەدەن.

بڕیارەکە وەک وەڵامدانەوەیەک هات بۆ لێکۆڵینەوەکانی دادگاکانی بەلجیکا و نەمسا و هۆڵەندا، کە گوێ لە سکاڵا دەگرن دژ بە بڕیارەکانی ویلایەتەکان بۆ لێسەندنەوە مافی پەنابەرێتی، یا ڕەتکردنەوەی پاراستنی مافی پەنابەرێتی بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە تاوانیان ئەنجام داوە.

لە بڕیارێکدا کە بۆ دادگاکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا نێردراوە، ڕێگەیان پێدەدرێت مافی پەنابەری لە هەر کەسێک بسەندرێتەوە کە تاوان ئەنجام دەدا.

ڕەنگە بە دڵت بن