دوای یارمەتیدان لە ڕزگارکردنی منداڵێک و پیاوێک لە رووباری سێنی شاری لێمای باکووری فەڕەنسا، ڕێزلێنان لە مێرمنداڵە پەنابەرێک دەنرێت و بە پاڵەوان و بوێری ناوزەد کرا.
لە 24ی حوزەیراندا، محەمەدی تەمەن 12 ساڵی بە رەچەڵەک سوری، توانی ڕۆجڵی تەمەن 8 ساڵ ڕزگار بکات، دوای ئەوەی بە ڕێکەوت کەوتە ناو ڕووباری سێنەوە و، کەسێکیش خۆی هەڵدایە ناو ئاوەکە، تا ئەو منداڵە رزگار بکەت، بەڵام تووشی کێشە بوو، ئەو دوودڵ نەبوو لە بازدان بۆ ناو ئاوەکە بۆ ئەوەی لە خنکان ڕزگاریان بکات، هاوکات لەلایەن زۆرێک لە شایەتحاڵەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی شارەکەوە ستایش کرا.
دوای ئەمە، ئەنجومەنی شارەوانی لیما، ڕێزیان لە کوڕەکە گرت و لەگەڵ دایک و باوکی بانگهێشتی هۆڵی شارەکە کران و، لەلایەن سەرۆکی شارەوانی جەمال نێدجار، خەڵاتی شارەکەی بەخشییە محەمەد بۆ بوێری و پاڵەوانێتی.
هەروەها خەڵاتێکی دیکەی لە کۆمەڵەی لاوانی نەتەوەیی و، بڕوانامەیەکی لەلایەن ئاگرکوژێنەوەکانی لیما بۆ بوێری و دڵسۆزییەکەی وەرگرت.
هەروەها پۆلیس پیرۆزبایی لەو کوڕە کرد کە لە قوتابخانەی ئەلبێرت تێری خوێندوویەتی و، لە یەکێ لە یانەکانی شارەکە یاری تۆپی پێ دەکات و، خەڵاتی پۆلیسی نیشتمانی پێدا.