ئەڵمانیا: کۆچبەرێک بە کارێکی چەند پەنابەرێکی بریندار کرد

بە گوێرەی میدیاکانی ئەڵمانیا، پۆلیس لە شارۆچکەی فادێرنی ویلایەتی زارلاندی باشووری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا، پەنابەرێکیان بە تۆمەتی ئاگرکەوتنەوە لە کامپی پەنابەران دەستگیر کردووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، پەنابەرەکە سورییە و تەمەنی 24 ساڵە، ئەو لەگەڵ 28 کەسی دیکە لەو کامپەدا ژیاوە، کە سوری و ئۆکرانین، ئاگری لە کامپەکە بەرداوە، پێش ئەوەی ئاگرەکە بڵاوبێتەوە و، یەکێکیان توانیویەتی بیکوژێنێتەوە، پێش ئەوەی تیمەکانی بەرگری شارستانی بگەنە شوێنەکە.

جێی باسە، بەو هۆیەوە 11 پەنابەر بریندار بوون، لەنێویاندا دوو کەسیان برینی سووتانەکەیان سەختە. سەرچاوەکان هیچ وردەکارییەکیان نەدا لەسەر ئەو هۆکارەی کە وای لەو پەنابەرە کردووە ئاگر لە بینای کامپەکە بەربدات.

ڕەنگە بە دڵت بن