سەرۆک شارەوانییەکی فەرەنسا دژی هاوسەرگیری کچە پەنابەرێک و ژنە فەرەنسییەکە

میدیاکانی فەڕەنسا دەڵێن، سەرۆکی شارەوانی شاری بیزیەی باشووری فەڕەنسا ڕەتی کردەوە هاوسەرگیری نێوان ژنێکی فەرەنسی و کچێکی پەنابەردا بکرێت.

دەزگای هەواڵی فەڕەنسی BMFTV ڕایگەیاند کە ڕۆبەر مێنار، سیاسەتمەدارێکی ڕاستڕەوی توندڕەوە، بە تەواوی ناڕازییە بەرامبەر ئەو هاوسەرگیرییەی کە بڕیاربوو هەینی داهاتوو لە بارەگای شارەوانی بیزیە ئەنجام بدرێت، کە ئەو سەرۆکیەتی.

کچەکە جەزائیرییە و تەمەنی 23 ساڵە و دەیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی فەڕەنسی تەمەن 29 ساڵ بکات کە شەش ساڵ لە خۆی گەورەترە و، دایکی سێ منداڵە!

بەندی 12ی پەیماننامەی ئەوروپا بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و هاوڵاتیان دەڵێت، هیچ شتێک نییە ڕێگری بکات لەو کۆچبەرانەی کە بە نایاسایی لە وڵاتێکدا دەژین هاوسەرگیری بکەن.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، “مەحاڵە ڕێگری لە هاوسەرگیری بکرێت لەسەر بنەمای ئایینەکەی، ڕەنگی پێست، یا بارودۆخی لە چاو بەڕێوەبەرایەتی ئەو وڵاتەی تێیدا دەژی.

سەرەڕای ئەوەش، سەرۆکی شارەوانی “بیزیە” هەردوو سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن، وەزیری ناوخۆ جیرارد دارمانینیان ئاگادارکردەوە سەبارەت بەو کەیسە و داوایان کرد چارەسەرێک بدۆزرێتەوە پێش ئەوەی ڕۆژی هەینی بۆ هاوسەرگیری دیاری بکرێت.

وەزیری ناوخۆ لە وەڵامدا وتی ” پێویستە ڕێوشوێنێک بۆ ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە لە یاسای کۆچبەری داهاتوودا دابنێین.”

ڕەنگە بە دڵت بن