پەنابەران لە وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا هەڕەشەی برسێتییان لەسەرە

دوای ئەوەی هاوکارییەکانی حکومەت کەمکرایەوە، هەزاران کۆچبەر برسی دەبن و، زۆرێکیان پشت بە خۆراک بەخشین دەبەستن بۆ ئەوەی لە ژیانی رۆژانەی خۆیاندا بەکاری بهێنن. شارەزایانیش هۆشداری لە ئەنجامەکانی دەدەن.

لە یەکێک لە هەژارترین گەڕەکەکانی ئەسینا، دەیان ژنی کۆچبەر و منداڵی بچووک، بەهۆی بڕینی بەرنامەکانی یارمەتیدانی پەنابەرانی یۆنانەوە هەژار کەوتوون. دێنیس یوبۆی نێجیریی تەمەن ۳۳ ساڵ، مانگانە کەمتر لە 500 یۆرۆ (550 دۆلار) وەک پاککەرەوەیەک بە شێوەی کاتی کە کار دەکات دەست دەکەوێت، ئەمەش بەس نییە بۆ ئەوەی کرێی 350 دۆلاری شوقەکەی بدات. “زۆرجار لە ناوەڕاستی مانگدا، پارەی پێویستم نەماوە بۆ ئەوەی خۆراکی کوڕەکەم دابین بکەم”، ئەو بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت.

یۆنان بەردەوامە لە کەمکردنەوەی کۆمەکەکانی بە پەنابەران، لە کاتێکدا سیاسەتی توندتر بەرامبەر کۆچبەران لە سەرانسەری ئەوروپادا هەیە. یارمەتی دارایی، کە دەگاتە چەند سەد یۆرۆ لە مانگێکدا، بە زوویی دەوەستێت، دوای ئەوەی پەنابەرەکە مافی پەنابەری وەردەگرێت.

فەهیمە، ئەفغانییەکی تەمەن 20 ساڵە، لە نێو ئەو کەسانەدایە کە لەسەر شەقامەکان بوون. ئەو لە دەرەوەی یاسا بووە و نەیتوانی سوود لە هیچ هاوکارییەکی حکومەت وەربگرێت. “من لە دۆخێکی سەختدام، چونکە یارمەتی حکومەت وەرناگرم و ناتوانم کار بدۆزمەوە”.

لە ماوەی 18 مانگی ڕابردوودا، گرووپی مرۆیی INTERSOS، خۆراکی بۆ زیاتر لە پێنج هەزار کۆچبەر و پەنابەر دابین کردووە، کە 54 کەسیان منداڵن. ماتینا ستاماتیدوو، سەرپەرشتیاری بەرنامەی خۆراک بۆ هەمووان دەڵێت، سوودمەندەکان پەنابەر و پەناخوازن کە داواکارییەکانیان ڕەتکراوەتەوە.

تەنیا لە ماوەی ساڵێکدا، ژمارەی ئەو کەسانەی لە لیستی چاوەڕوانیدان چوار هێندە زیادی کردووە بۆ زیاتر لە دوو هەزار کەس. ئەولەویەت دەدرێت بەو کەسانەی کە لە تەنگانەیەکی سەختدان، وەک دایکانی تەنیا، یا ئەو کەسانەی کێشەی تەندروستی گەورەیان هەیە.

بەڕێوەبەری گشتی ئەپپۆستۆلۆس لە یۆنان، مەزەندەی ئەوە دەکات کە نزیکەی 15 هەزار پەنابەر لە ئەسینا ناتوانن ڕۆژانە خواردنی تەواو وەربگرن.

نزیکەی لە سەدا 60 ی ئەوانەی لە ڕێکخراوەکانەوە یارمەتی وەردەگرن لە هەفتەیەکدا یەک بۆ سێ جار خۆراکی پێویست وەردەگرن، ئەمەش بەگوێرەی ستانداردەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕووبەڕووی نەبوونی ئاسایشی خۆراک دەبنەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن