قوبرس: چەندین کۆچبەر و قاچاخچی دەستگیر دەکات

چەند کۆچبەرێک لە لوبنانەوە دەیانویست لەڕێگەی قوبرسەوە بگەنە ئەوروپا، بەڵام لەلایەن پاسەوانی کەناراوەکانەوە دەستگیرکران و بران بۆ سەنتەری کۆچبەران.

ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەرمی کیپریۆت سی ئێن ئەی بڵاویکردەوە، هێزەکانی گاردی کەناری دەریایی، 60 کۆچبەریان گرتووە، کە لە لوبنانەوە هاتوون و بەرەو ئەوروپا بەڕێ کەوتبوون.

ئەوان ئێستا گوازراونەتەوە بۆ کامپی بورنارای نزیک نیکۆسیای پایتەخت، کە بە قەرەباڵغییەکی زۆرەوە ناوبانگی هەیە و، قوبرس زۆرترین داوای پەنابەری ساڵانەی هەیە لە ناو یەکێتی ئەوروپادا.

پۆلیسی قوبرسی پێنج کۆچبەری دەستگیرکردووە، کە لەسەر بەلەمێک بوون و 32ی دیکەش لە کەناراوەکانی دوورگەکە ڕزگارکراون، هاوکات ڕزگاربوونی 37 کۆچبەریشیان ڕاگەیاند، کە هەموویان سورین، وە پۆلیس پێنج کۆچبەری بە گومانی تێوەگلان لە کاری قاچاخچێتی دەستگیرکردووە، کریستۆس ئەندریو، وتەبێژی پۆلیسی قوبرسی، بە ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی قوبرسی ڕاگەیاند، کە 37 کەسی خەڵکی سوریا، کە حەوت منداڵیشیان تێدایە، لە دەریادا ڕزگارکراون.

ئاندریو وتی: “ئەو پێنج دەستگیرکراوە دوای ئەوەی ڕزگاربووانی بەلەمەکە گەواهیان دا و، وتیان ئەوان بەرپرسن لە گواستنەوەیان بۆ قوبرس، یەکێ لە دەستگیرکراوەکان پێشتر بەهەمانشێوە گەیشتۆتە قوبرس و دەستبەجێ دواتر دیپۆرتکراوەتەوە، لەبەیاننامەکەی پۆلیسدا هاتووە، کە ئەو پێنج دەستگیرکراوەی تەمەنیان لەنێوان 46 بۆ 53 ساڵدایە، ڕووبەڕووی چەندین تۆمەت دەبنەوە، لەوانە دەستکەوتی دارایی بەیارمەتیدانی نەتەوەکانی سێیەم بەنایاسایی دەچنە قوبرس و، گواستنەوەی خەڵک بەبەلەمی نادڵنیا و نا سەلامەت.

بەگوێرەی وتەی دەستەڵاتدارانی قوبرسی (باشوور)، ئەمساڵ ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاتنی کۆچبەران بۆ سەر خاکەکەیان، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکووری (تورکیا) زیادی کردووە، بەپێی ئامارە فەرمییەکانی قوبرس، ژمارەی ئەو پەناخوازانە لەماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتۆتە 12 هەزار، کە هاوبەشی ئەو ژمارەیە بووە بەدرێژایی ساڵی 2021 تۆمارکراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن