شانزەمین کۆنفرانسی IAGS لە زانکۆی بەرشەلۆنە دەستی بە کارەکانیان کردی

وتاری دەستپێکی کۆنگرە لەلایەن (jaan guardia) سەرۆکی زانکۆی بەرشلۆنە پێشکەش کرا و، دواتر دکتۆر (elisenda calved) مامۆستای یاسا گشتییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی بەرشەلۆنە بابەتێکی یاسایی پێشکەش کرد. پاشان هەریەک لە (melanie obrien) سەرۆکی دامەزراوەی ئای ئەی جی ئێس و، هەروەها (alfons ara goneses) وتارەکانیان لەسەر جینوسایدی گەلان پێشکەش کرد.

دواتر خاتوو Alice wairimu ڕاوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕێگریگرتن لە جینوساید، وتارێکی پێشکەش کرد، کە باسی لە ئارامی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی گەلان کرد.

شایانی باسە، ڕۆژانە پانێڵەکان ڕێکخراون بە جۆری جیاجیا، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان عەبدوڵا حاجی مەحمود و شاندەکەی لە وەزارەت و ڕێکخراوی کەی جی لۆبی سەنتەر بە سەرۆکایەتی ئاورنگ شاوەیس ئامادەی کۆنفرانسەکەن، وە لە ڕۆژانی 12\ 7 ئاورنگ شاوێس، وە خاتوو سێڵڤیا پانێڵێکیان سەبارەت بە جینۆسایدی گەلی کورد وەک هەوڵێک بۆ پەسەندکردنی ڕاپۆرت و توێژینەوە ئامادەکراوەکان بۆ بڕیارنامەی کۆتایی دەبێت.

ڕەنگە بە دڵت بن